کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٩ قوتابی كچ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌كی گۆیان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٩ قوتابی كچ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌كی

پۆلیسی وڵاتی گۆیان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه‌ لانیكه‌م ١٩ قوتابی كچ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه‌ به‌ئه‌نقه‌ست و له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ قوتابیانه‌وه‌ پاش وه‌رگرتنی مۆبایه‌له‌كه‌ی له‌لایه‌ن موعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌وه‌، هه‌ڵگیرساوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٩ قوتابی گیانیان له ده‌ست داوه‌. به‌وته‌ی پۆلیسی وڵاتی گۆیان، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و ئه‌و كچه‌ش كه‌ مه‌دره‌سه‌كه‌ی ئاگر داوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌ دایه‌.