وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئه‌ندۆنیزی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌هۆی خواردنی ده‌رمانی خراپی گورچیله‌وه ژه‌هراوی بوون گه‌یشتووه‌ته ١٩٥ كه‌س.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ٣٢٤ حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوون تۆماركراوه كه له‌و ڕێژه‌یه‌دا ٢٧ كه‌سیان باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون و زۆره‌به‌یان منداڵی ته‌مه‌ن ژێر پێنج ساڵن. پۆلیسی ئه‌ندۆنیزی له‌و باره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر جۆره شه‌ربه‌ت و ده‌رمانێكی ئاوه‌كی گورچیله‌ی ڕاگرتووه و دوو كۆمپانیای ده‌رمانسازیشی تا كۆتایی ئاكامی توێژینه‌وه‌كان داخستووه.