وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئۆزبه‌كستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه ١٨ منداڵ له‌و وڵاته به‌هۆی خواردنی ده‌رمانی ساخته‌ی شیركه‌تی “ماریۆن بیۆنتێك”ی هیندی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئۆزبه‌كستان، له ٢١ منداڵێك كه تووشی ته‌نگی نه‌فس بوون و شه‌ربتی شیركه‌تی “ماریۆن بیۆنتێك”ی هیندیان خواردبوو، ١٨ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و ده‌رمانه بۆ نه‌خۆشی هەڵامەت و ئانفڵۆئانزا ساز كراوه و به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئۆزبه‌كستان تێكه‌ڵ به “ئێتیلن گلیكۆله” كه ماده‌یه‌كی ژه‌هراویه.