ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، ئاگر له كۆمه‌ڵێكی نیشته‌جێ بوون له دوبه‌ی كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بابه‌ته‌كانی خۆپاراستن له ناوچه‌یه‌كی كۆنی دوبه‌ی به‌ناوی “مه‌حبووب الڕا‌ئس” كه ناوچه‌یه‌كی په‌نابه‌ر نشینه و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كی كرێكارانی بیانین ڕوویداوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٦ كه‌س له‌و ئاگركه‌وتنه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.