ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، بەهۆى ڕووخانى بینایەکى کۆن لە ناوچەى “جەبەل ویبێدە“ی عەممانی پایتەختی ئوردون، ١٤ کرێکار گیانیان لەدەستدا و سەرجەم ئەو کەسانەشى، بەزیندووى مابونەوە لەژێر داروپەردووى بیناکەدا لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانیەوە ڕزگارکراون.
به‌پێی ڕاپۆتی میدیاکانى ئوردون، ناوچەى “ویبێدە“ی عەممان، یەکێکە لە گەڕەکە کۆن و دێرینەکانى ئه‌و وڵاته و لەکاتى تێکدانیدا بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا ڕووخاوە و به‌هۆیه‌وه 14 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه. پاش ڕووداوه‌كه داواکاری گشتی عوممان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سێ کەس دەرکردووە، کە بریتیبوون لە کوڕی خاوەنی بیناکە و سەرپەرشتیار و بەڵێندەرێکی چاودێری كه بەتاوانى کوشتن و زیان گەیاندن بە موڵکى گشتى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.