ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، بینایه‌كی پێنج نهۆمی له گه‌ڕه‌كی “شێخ مه‌قسوود”ی حه‌له‌ب له ڕۆژئاوای كوردستان ڕووخا و به‌هۆیه‌وه ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه پێنجیان منداڵن و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن خۆیان گه‌یاندۆته شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان به لابردنی داروپه‌ردوو دا كرد و توانیان سه‌ره‌تا ته‌رمی ١٢ كه‌س ده‌ربهێنن كه پێنجیان منداڵ بوون و سێ كه‌سیش به برینداری دۆزرانه‌وه كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری ڕووخانی ئه‌و بینایه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.