كاتژمێر ١١ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، له سه‌ر جاده‌ی “دارۆلئه‌مان”ی شاری كابۆل له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕووسیه بۆمبێك ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه كونسوولی ڕووسیه و پاسه‌وانه‌كه له‌گه‌ر ١٠ كه‌سی دیكه كوژران و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، بۆمبێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕووسیه له كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و له‌نێو كۆمه‌ڵێك كه‌سدا ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌ر كونسوولی ڕووسیه وپاسه‌وانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده شارۆمه‌ندی ئه‌فغانستانی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش كه زۆربه‌یان ئه‌فغانستانین به‌سه‌ختی برینداربوون. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌وه زیانێكی گه‌وره به بیناكانی ده‌ورووبه‌ری سه‌فاره‌ت گه‌یشت و هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ته.
