ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی هاتنی لافاو له وڵاتی فیلیپین لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌پۆلێكی باران بارین و زریان وڵاتی فیلیپینی گرتۆته‌وه و شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری “كاتۆبیگ” ژێر ئاو كوتووه و به‌پێی ئاماری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان تا ئێستا لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك كه‌سیش بێ سه‌روشوێنن و زیانێكی زۆری مادی به ماڵ و كه‌سابه‌تی خه‌ڵك گه‌یشتووه.