ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، ١٠ په‌نابه‌ری خه‌ڵكی مكزیك له ڕووداوی هاتووچۆی بارهه‌ڵگرێك دا گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه دووهه‌مین ڕووداوی له‌و شێوه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا له ناوچه‌ی چیاپاسی مكزیك ڕوو ئه‌دات. له ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا ١٠ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتی ئه‌مریكا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی په‌نابه‌ران له سنووره‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته بووه و به‌هۆی درێژماوه‌بوونی قه‌یرانی ئابووری له وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین، ڕه‌وه‌ندی كۆچی په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوون دایه.