بەهۆى ئەو ئاگرەى چەند ڕۆژێکە دارستانەکانى ویلایەتى كالیفۆڕنیای ئامریكای گرتووەتەوە، تا ئێستا ١٠ هەزار هێکتار دارستان سووتاون و ١٠ كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئا‌مریكا، بەهۆى ئەو ئاگرەى چەند ڕۆژێکە دارستانەکانى ده‌ورووبه‌ری شاری “لووس ئانجلێس“ى گرتووەتەوە، تا ئێستا ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠ هەزار هێکتار دارستان سووتاون و ٢٠ هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئاگرکوژێنەوەى ئەمریکا، بەهۆى زیادبوونى خێرایی با و سەختیى ناوچەکەوە، چاوەڕێ دەکرێت ڕووبەرێکی زیاتر لە دارستانەکانى ناوچەکە بسووتێن.