کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی كالیفۆڕنیای ئامریكا

گیان له‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی كالیفۆڕنیای

بەهۆى ئەو ئاگرەى چەند ڕۆژێکە دارستانەکانى ویلایەتى كالیفۆڕنیای ئامریكای گرتووەتەوە، تا ئێستا ١٠ هەزار هێکتار دارستان سووتاون و ١٠ كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئامریكا، بەهۆى ئەو ئاگرەى چەند ڕۆژێکە دارستانەکانى ده‌ورووبه‌ری شاریلووس ئانجلێسى گرتووەتەوە، تا ئێستا ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٠ هەزار هێکتار دارستان سووتاون و ٢٠ هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئاگرکوژێنەوەى ئەمریکا، بەهۆى زیادبوونى خێرایی با و سەختیى ناوچەکەوە، چاوەڕێ دەکرێت ڕووبەرێکی زیاتر لە دارستانەکانى ناوچەکە بسووتێن.