سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز فڕۆكه‌خانه‌ی نیزامی كابۆلی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هێزی چه‌كدار و چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشه‌كه له ڕێگه‌ی ماتۆڕسیكلتێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجام دراوه و ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌روازه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ١٠ بۆ ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه به‌ڵام پێشتر ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه ئه‌نجام دراوه.