ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەیەکی نزیک شاری “لیۆن”ی فه‌ڕاسنه کەوتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تائێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە پێنجیان منداڵن.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی شاری لیۆن، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئاگر لە یه‌كه‌یه‌كی نیشتەجێبوونی حه‌وت نهۆمی لە شارۆچکەی “ڤۆڵکس ئین ڤێلین” لە ئوستانی لیۆن کەوته‌وه و بەهۆیەوە تائێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە پێنجیان منداڵن و گه‌ڕان به‌دوای قوربانیانی دیكه به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان هه‌یه.