به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی هاتنی لافاو له سوودان، ٢٥٨ هه‌زار كه‌س له ١٥ ئوستانی ئه‌و وڵاته زیانیان لێكه‌وتووه و تا ئێستا ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌هه‌زاران كه‌سیش ئاواره بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سوودان، زۆرترین زیانه‌كان به شه‌ش ئوستانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه و باری نائاساییان ڕاگه‌یاندووه، به‌ده‌یان گوند ژێر ئاو كه‌وتووه و به سه‌دان بنه‌ماڵه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه. لافاوی ڕۆژانی ڕابردوو له سوودان ١٥ ئوستان له ١٨ ئوستانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و تا ئێستا ٢٥٨ هه‌زار كه‌س ئاواربوون.