ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ٧ كرێكار له شاره‌كانی “حۆمه‌ین”، “زه‌نجان”، “زه‌ره‌ندیه”، “پاوه” و “دیر” تووشی ڕووداوی كار هاتن كه به هۆیه‌وه پێنج كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له خێوه‌ی كرێكارانی فه‌سڵی له شارستانی “دیر”ی سه‌ر به ئۆستانی بووشێهر، منداڵێكی كاری شه‌ش ساڵان گیانی خۆی له ده‌ست دا و دایكی ئه‌و منداڵه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی سیمبانی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ به ناوی “مێهدی حسێنی” له كاتی كاركردندا به هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی پترۆشیمی به‌نده‌ر خۆمه‌ینی به ناوی “نادر موسه‌وی” به هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانی له ده‌ست دا و كرێكارێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی “زه‌نجان” به هۆی گازگرتوویی له كارگه‌یه‌كدا گیانی له ده‌ست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه دوو كرێكاری ٥٠ و ٢٩ ساڵه به هۆی گازگرتوویی له‌دووكانێكدا له شاری “مه‌ئموونییه”ی سه‌ر به شارستانی “زه‌ره‌ندیه” گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.