ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، له سێ ڕووداوی هاتووچۆ له جاده‌كانی نێوان سنه– مه‌ریوان، پاوه– نه‌وسوود و سه‌لاس باوه‌جانی بۆ شێخ ساڵح، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوه‌كه‌ی جاده‌ی سنه– مه‌ریوان، كامیۆنێك خۆی كێشا به سه‌وارییه‌كدا و به هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له جاده‌ی نێوان سه‌لاسی باوه‌جانی بۆ شێخ ساڵح، ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و سێ سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه وانتی هاووڵاتییانی خه‌ڵكی گوندی “هانی گهرمهڵ“ی پاوه كه بۆ ڕاگوێزرانی كۆڵبه‌ره برینداره‌كه‌ی سنووری نه‌وسوود ڕۆیشتبوو، وه‌رگه‌ڕا كه به‌هۆیه‌وه ٩ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.