به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ناوخۆی وڵاتی برزیل، هه‌ستانی لافاو و ڕنووی زه‌وی كه به‌هۆی بارانی به‌خۆڕ له ئیاله‌تی ڕیودوژانیرۆ” ڕوویداوه لانیكه‌م هه‌شت هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕاپۆرته‌كان باس له سه‌ر زریانێكی به‌ڕبڵاو له ناوچه‌ی كه‌نارئاوی ئیاله‌تی “ڕیودوژانیرۆ” ده‌كه‌ن و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش به هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ ڕووداوی ڕنووی زه‌وی ڕوویداوه. جێگای ئاماژه‌یه له شاری توریستی “پاراتی” به‌هۆی ڕنووی زه‌وی دایكێك و ٥ منداڵی گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش له شاری “مسكیتا” و كه‌سێكیش له شاری “ئانگرادوس ریس” گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش چاره‌نووسیان نادیاره.