سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، هاوڕێ “عه‌بدۆلڕه‌حمان بانوج” ناسراو به (كاك عه‌بدۆل) له ته‌مه‌نی ٦١ ساڵی و به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا و ڕێوڕه‌سمێك له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌ڕێوه چوو.
“كاك عه‌بدول” خه‌ڵكی گوندی گوگجه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش بوو كه سته‌می چینایه‌تی به گۆشت و ئێسقانی خۆێ چێژتبوو. ناوبراو له كه‌سایه‌تیه خۆشناوه‌كانی كوردستان له نێو خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان، سه‌قز، ژاوه‌رۆ، كه‌ڵاته‌رزان و سنه و كۆمۆنیستێكی تێكۆشه‌ر بوو كه وێڕای نه‌خۆش بوون به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له كۆڕبه‌ندی هاوڕێكانی دا حازر ده‌بوو. شایانی باسه كه “كاك عه‌بدول” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” یاریده‌رێكی باش بوو بۆ لاوان و ئه‌زموونه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به لاوانی شۆڕشگێڕ ده‌كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشی “كاك عه‌بدۆل” به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دۆستان و هۆگرانی ڕێبازی ئه‌و ئازیزه به‌ڕێوه‌چوو. ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنی سروودی “په‌لكی داری شادی گشتین” و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی ده‌ستی پێكرد و دواتر كاك “مه‌حموو ساڵحی” وته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كاك “عه‌بدۆل” و ده‌ور و نه‌خشی له‌خزمه‌تكردن به خه‌ڵك دا پێشكه‌ش كرد و له كۆتایی دا خاتوو “مه‌ستووره” هاوسه‌ری ناوبراو سپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌شداربووان كرد.