به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان، هاوڕێیه‌كی دێرێنی كۆمه‌ڵه و زیندانیه‌كی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی قه‌تارچیانی سنه به‌ناوی “به‌ها به‌هرامی” به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه به‌شداری به‌رینیان له پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی كرد.
هاوڕێ “به‌ها به‌هرامی” ساڵی ١٣٢٥ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ له گه‌ڕه‌كی قه‌تارچیانی سنه لە دایک بو. ناوبراو برای “كه‌ریم به‌هرامی” پێشمه‌رگه‌ی گوردانی شوان و مامۆی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری “بیژه‌ن به‌هرامی” بوو كه له ده‌یه‌ی ٦٠ دا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له‌سێداره درا. هاوڕێ “به‌ها به‌هرامی” له ساڵه‌كانی ٥٨ و ٥٩ی هه‌تاوی و له كاتی بۆردوومانه‌كانی شاری سنه له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه، كارمه‌ندی بێهداری بوو و خزمه‌تێكی زۆری به برینداران و لێقه‌وماوانی ئه‌و شاره كرد. هاوڕێ “به‌ها” ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌وه له شاری سنه ماڵئاوایی له ژیان كرد. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئازیزه ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.