کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیەکی خه‌ڵكی سه‌قز بە تەقەی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیەکی خه‌ڵكی سه‌قز بە تەقەی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی شاری سەقز ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كیان به‌ناوی “موختار فه‌تحی” دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته و به‌ گومانی دروشم نووسین داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. ئه‌وه‌‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ “موختار” دوو هاوڕێی دێكه‌شی له‌گه‌ڵدا بووه‌ و فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو خێزاندار و هاوسه‌ره‌كه‌‌ی دووگیانه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ خراونه‌ته‌ ژێر گوشار.