له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەكی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە بە ناوی “غازی مستەفا” بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەستداوه.
كاناڵی كوردستان ٢٤ ڕایگەیاندووه، پێنج ڕۆژ له‌وه‌پێش “غازی مسته‌فا” لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری ده‌ورووبه‌ری گونده‌كه‌یان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژراوه. شایانی باسه كه گوندی ئەم هاووڵاتییە دەکەوێتە نزیک سنووری هەرێمی کوردستان و ئێران و دوای پێنج ڕۆژ تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان دۆزراوه‌ته‌وه.