ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووره‌كانی بانه ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرد و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باشووری كوردستان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باشووری كوردستان به‌ناوی “داستان ڕه‌سووڵ” كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پرسه و سه‌ره‌خۆشی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “موته‌لیب سه‌عید په‌یره‌و” ڕووی له سنووره‌كانی ناوچه‌ی چۆمان كردبوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه درایه به‌ر ده‌ستدڕێژی كولله و گیانی له‌ده‌ست دا.