ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ناوی “فه‌ره‌ج ڕه‌حیمی” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌جه‌بی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان به بێ هۆكار له سنووری سه‌لاسی باوه‌جانی داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه هێشتا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.