کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی ئه‌فغانستان به‌هۆی ڕنووی به‌فر

به‌رپرسانی ڕێكخراوی تاڵیبان له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند كه‌ لانیكه‌م ١٩ هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی ڕنووی به‌فر له‌ سنووری پاكستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ ویستوویانه‌ له‌ دۆڵێكی شاخاوی له‌و سنووره‌دا تێپه‌ڕبن.‌ هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ته‌رمی ١٩ هاوڵاتی به‌هاوكاری تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و گڕان به‌دوای ته‌رمی دیكه‌دا به‌رده‌وامه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ڕۆژانه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ هاوڵاتیانی وڵاتی ئه‌فغانستان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كار و ئاڵوگۆڕی كاڵا له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاتی پاكستان هاتووچۆ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ دوای قه‌یرانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی هاتنه‌ سه‌ر كاری ڕێكخراوی تاڵیبان، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زیادی كردووه‌. 

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌وه‌

komalah

پشتیوانی ئێرانیانی ئامریكا له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران

komalah

ڕێپێوانی هه‌زاران كرێكاری به‌شی گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیا

komalah

پشتیوانی ئێرانیانی توركیا له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌ عێراق

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئه‌فغانستان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی تالیبان

komalah