ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی ئاته‌ش به ئێختیاری ئه‌مری به معرووفی كرمان هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتوبووسی گه‌شتیارانی باخی “شازده” له ماهانی كرمان و ژنێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ ئۆتوبووسی گه‌شتیارانیان له باخی “شازده” له ماهانی كرمان داوه‌ته به‌ر به‌ردباران و چه‌ند گه‌شتیار بریندار و ژنێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.