له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەبدولحسێن قەدیمی” خەڵکی گوندی “کەلکەله‌ی سەرەوە”ی سەر بە شاری چه‌رداوڵ له ئوستانی ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە لە ناوچەی سنووری “مه‌یمه‌ک”ی سەر بە شاری ئیلام، تووشی ئەو ڕووداوە بووە. بەپێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ساڵی ٩١ هەتا ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، سەرجەم ٤٠٢ کەس لە خەڵکی مه‌ده‌نی بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق، بووەنەتە قوربانی كه له‌و ڕێژه‌یه، ١٠٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٩٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.