کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی سنه‌ به‌هۆی كۆڕۆنا

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی سنه‌ به‌هۆی كۆڕۆنا

وایرۆسی كۆڕۆنا له‌ شاری سنه‌ و ئوستانی كوردستان به‌ گشتی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی گوڵان ٢٥ كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كران و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ گیان له‌ده‌ستدا.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان، له‌ماوه‌ی ٢٤ ساعه‌تی ڕابردوودا ٧ كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستیان له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون و به‌م جۆره‌ ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌ چاودێڕی ده‌كرێن گه‌یشتۆته‌ ٢٥ كه‌س. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و سێ كه‌سیش له‌ به‌شی “ئای.سی.یو” به‌سته‌ری كراون.