ڕۆژی دووشەممە ١٨ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەزیز موراد شەمس”، تەمەن ٤٣ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی گولله‌ی خومپاره‌ی بەجێماوی کاتی شەڕ لە بەنداوی “ئەزگه‌لە” بە سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زاینارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه له ڕێگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌نداوی “چه‌نگه‌ربان”ی ئه‌زگه‌له ڕوویداوه و “عەزیز موراد شەمس” به سه‌ختی بریندار بووه. ناوبراو سه‌ره‌تا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گوازراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌هۆی قورسی برینه‌كانی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان كراوه و له‌وێ گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه پیشه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه پارێزوانی به‌ندئاوه‌كه بووه.