ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، “نگین ڕۆسته‌می” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی مه‌ریوان كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ئاگر درابوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نگین ڕۆسته‌می” هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه به شۆ درا و له‌لایه‌ن دوو هاوسه‌ری پێشوویه‌وه به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو به‌ڵام كاتێك ژیانێكی هاوبه‌شی دیكه پێك دێنێت، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی له گوندی “نێ”ی مه‌ریوان ده‌سووتێندرێت و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.