کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی “نه‌وزاد چاپكین” نووسه‌ر و چالاكی سیاسی باكووری كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی نه‌وزاد چاپكین نووسه‌ر و چالاكی سیاسی باكووری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان،نه‌وزاد چاپكیننووسه‌ر و چالاكی سیاسی خه‌ڵكی دیاربه‌كر پاش ٢٩ ساڵ زیندان به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،چاپكین٨ مانگ له‌وه‌پێش و پاش ٢٩ ساڵ به‌ندكران، به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ زیندانیبشیك دۆزۆیله‌ شاریترابۆزانی توركیا ئازاد كرابوو و كۆتاییه‌كانی ژیانی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاریدیاربه‌كرتێپه‌ڕ كرد. ناوبراو پاش گیان له ده‌ستدان به‌به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی دیاربه‌كر و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسیله‌ گۆڕستانیحاجی ڕه‌شبه‌خاك سپێردرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌زینداندا چه‌ندین كتێبی نووسیوه‌ له‌وانه‌،شێوه‌نێك بۆ گوڵ،ڕاستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا،ژیانه‌وه‌ی مۆدێرنیته‌،یاسا و كۆمه‌ڵگای ئیلخانه‌كانو چه‌ندین كتێبی  ئه‌ده‌بی كوردی.