کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س بەهۆی لافاوەوە لە پاکستان

بەهۆی ئەو لافاوەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پاکستانی گرتووەتەوە، تائێستا ٩٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیان بە ٣٠ ملیۆن دانیشتووی ئەو وڵاتەش گەیشتووە و ده‌وڵه‌ت باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه‌.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى لافاو لەم مانگەدا لە وڵاتەکەیان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٩٣٧ كه‌س و لەهەمانکاتدا لافاوەکە زیانى بە ٣٠ ملیۆن كه‌س گەیاندووە و هەزاران خێزانیش لەناوچەکانى خۆیان ئاوارەبوون‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لەئێستادا بارى نائاسایی لە پاکستان ڕاگەیەندراوە و سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته‌ داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی جیهان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی هه‌زاران پێرسۆنێلی پزیشكی له‌ ئیسپانیا

-

كوژرانی شه‌ش كه‌س له‌ هێرشێكی چه‌كداری له‌ نه‌شویلی ئه‌مریكا

-

كوژران و برینداربوونی ٢١ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بومب له‌ كابول

-

درێژه‌ی مانگرتن و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

-

مانگرتنی كرێكارانی به‌شه‌كانی هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ له‌ ئاڵمان

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باشووری فه‌ڕانسه دژبه‌ گۆڕانكاری ژینگه‌یی

-