ڕۆژ شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی به‌ربڵاوی شیمیایی ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی چه‌ندین شاری ئێران، قوتابیانی مه‌دره‌سه‌یه‌ك له كرماشان ژه‌هراوی كران و به‌هۆیه‌وه قوتابیه‌ك به‌ناوی “ڕۆهام شاوه‌یسی” گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی “كڕناچی” كرماشان و قوتابیه‌كی قوناغی سه‌ره‌تایی به‌ناوی “ڕۆهام شاوه‌یسی” گیانی له‌ده‌ستدا و پاش ئاگاداربوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، باوكی ئه‌و قوتابیه به‌ناوی “مه‌یسه‌م شاوه‌یسی” جه‌ڵته‌ی دڵ لیدا و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاوه‌دێری پزیشكی دایه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌یی له‌كاتی شه‌و به گازی شیمیایی هێرشیان كرده سه‌ر خابگای كچانه‌ی “یاس”ی سه‌ر به زانكۆی ورمێ له شه‌قامی “مافی” و چه‌ندین خوێندكار ژه‌هراوی و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه.