له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، منداڵێكی كاری ته‌مه‌ن ١٠ ساڵی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له شوێنی كاره‌كه‌ی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه.
جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه ڕوونه ئه‌وه‌یه كه له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكای كۆماری ئیسلامی منداڵان له جیاتی خوێندن و په‌روه‌رده بوون، به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه ناچارن بۆ یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیان ڕوو له بازاڕی كار بكه‌ن و له‌و ڕێگایه گیانی خۆیان بكه‌نه قوربانی زێاده‌خوازی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئیسلامی.