ڕۆژی شهممه ١١ی مانگی پووشپهڕ، پرۆفیسۆر “محەمەد ڕەزا ستارە”، زانای بیجاڕی و یەکێک لە دەستەبژێرە زانستییەکانی جیهان و ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی فیزیای زانکۆی کوردستان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
پرۆفیسۆر “ستارە”، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بوو لە فیزیكی تیۆری و ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی فیزیای زانکۆی کوردستان و بەرپرسی ڕێكخراوهی زانستە بنەڕەتی و تەکنیکیەکانی ئەندازیاری بیجاڕ و لە ٢٪ی زانایان و پیاوانی زانستیی دونیا بوو. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ئهمساڵ لەڕێگەی ” دیواندرە- بیجاڕ” تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و دوای ١٠ نەشتەرگەریی پزیشکی، بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکانیهوه، شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەستدا.