ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لاوێكی ماتۆڕسه‌واری خه‌ڵكی مهاباد پاش برینداربوونی له ڕووداوێكی هاتووچۆدا، به‌هۆی نه‌بوونی ئامبۆڵانس و ئیمكاناتی ده‌رمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
لە کاتێک دا دەیان ماشێنی ئامبوڵانس لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران خەریکی ڕاگواستنی هێزە سەرکوتکەرەکانن، لە ناوچەی شاروێران که نزیک ٢٧ گوندی گەورەی لێیه و زیاتر لە پەنجا هەزار حه‌شیمه‌تی هه‌یه، لە کاته هه‌ستیاره‌كان و له حاڵێكدا کە مەودای خوڕخوڕە هەتا مەهاباد ته‌نیا ٤٢ کیلومترە یەک ئامبوڵانس لە ناوچەكه دا نیه تاكوو خزمه‌تگۆزاری به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت.