به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “له‌تیف ئه‌حه‌دپوور” كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “له‌تیف ئه‌حمه‌دپوور” له ڕێكه‌وتی ٣١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه له سنووری بانه كرایه ژێره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه، ڕۆژی ڕابردوو گیان له‌ده‌ست دا. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان خستۆته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به كاتی شه‌و و له بێده‌نگی ته‌واو دا به‌ڕێوه ببه‌ن.