به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “كڵاش نهێن”ی جوانڕۆ به ناوی “ئاره‌ش نووری” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئاره‌ش نووری” به‌سه‌ختی بریندار و پاش گوازتنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “تاڵقانی” كرماشان به هۆی سه‌ختی بهرینهكانیهوه گیانی له ده‌ست داوه.