له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و دانیشتووی پیرانشار به‌ناوی “ڕه‌حمان مام خزری” له سنووری هه‌نگه‌ژاڵه‌ی بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم پێكرا و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و كاته‌وه خۆپێشاندانه‌كانی پاش گیان به‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ستیپێكرد، ڕێژه‌ی كۆڵبه‌رانی كوژراو و برینداریش تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، له یه‌ك مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٠ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ست داوه.