ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “نه‌جنه‌ی سه‌ره‌وه”ی سه‌ر به شاری بانه‌ن به‌ناوی “كه‌ریم ئاسمانی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره خێزاندار و باوكی شه‌ش منداڵه و له‌كاتی كۆڵبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی كراوه‌ته ئامانج و گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “حاج عه‌بدۆل”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “سه‌رشیو”ی سه‌قز به‌ناوی “به‌هادین ئه‌حمه‌دی” به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له شاری بانه گیانی له‌ده‌ست دابوو.