به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ به‌ناوی “ڕزگار محه‌ممه‌د زاده” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه” گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕزگار محه‌ممه‌دزاده” خێزاندار و باوكی دوو منداڵ و خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره هه‌وان“ی سه‌ر به‌شاری بانه‌یه كه به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه كراوه‌ته ئامانج و گیانی له پێناو دابینكردنی نان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ختكرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “شۆڕش باشبۆڵاغی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی برینداركرابوو.