سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به‌ناوی “هیوا ئێختیاره‌دینی” و خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئارمه‌رده‌ی سه‌ر به شاری بانه به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه” گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “هیوا” له‌گه‌ڵ تاریكبوونی هه‌وا ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێ ون ده‌بێت و به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات به‌ڵام هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بووه ڕزگار ده‌كرێت و ده‌چێته كۆماوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه. به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، ١٧٩٥ كۆڵبه‌ر له‌ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا له سنووره‌كانی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست داوه یان به‌سه‌ختی برینداربوون.