ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، له دوو ڕووداوی جیاجیادا كه‌شاوه‌رزێكی سه‌قزی له‌كاتی كاركردندا له گوندی “ئیلوو” به هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆره‌كه‌ی گیانی له ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه له گوندی “سه‌لیم ئۆغڵی” مه‌هاباد منداڵی ته‌مه‌ن ٤ ساڵی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌شاوه‌رز كه‌وته به‌ر ته‌گه‌ری تراكتۆر و گیانی له ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌كان، له ڕووداوه‌كه‌ی سه‌قزدا شۆفێری تراكتۆره‌كه به‌سه‌ختی بریندار بووه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی به‌رینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه. له ڕووداوه‌كه‌ی گوندی “سه‌لیم ئۆغڵی” مه‌هاباد بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش خه‌رێكی كێڵانی زه‌وی بوون كه منداڵه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته به‌ر ته‌گه‌ری تراكتۆر و گیانی له ده‌ست ده‌دات.