ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “سالار جه‌واهری” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له كرماشان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سالار جه‌واهری” له‌سه‌ر داربه‌ست كاری كردووه و به‌هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی خۆ پاراستن له به‌رزایی كه‌وتۆته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه ده‌یان كرێكاری ئێران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌بنه قوربانی و به‌شێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌ندێكیشیان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.