به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خه‌رمانان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له كاتی كاركردن له بینایه‌كی نیوكاره له كرماشان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی بیناسازی له شارۆچكه‌ی په‌روازی كرماشان له نهۆمی شه‌شه‌می بینایه‌ك كه‌وته سه‌ر سه‌قفی بینایه‌كی دوو نهۆمی ته‌نیشتی و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا. نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن و بیمه سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی كار له ئێرانه.