ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له یه‌كێك له پۆمپ به‌نزینه‌كانی ئه‌و شاره گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاری یه‌كێك له پۆمپ به‌نزینه‌كانی شاری مه‌هاباد به هۆی كه‌مته‌رخه‌می شۆفێری وانتێكی سایپا و پێكدادانی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پۆمپه‌كان، تووشی ڕووداوی كار هات و گیانی له ده‌ست داوه.