سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارێكی كارخانه‌ی گه‌چی “چوغاڵوه‌ند” له شارستانی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به ئوستانی كرماشان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار هات و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كارخانه‌ی گه‌چی “چوغاڵوه‌ند”ی گێڵانغه‌رب به‌ناوی “موسلم حه‌یده‌ری” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ و دارای بڕه‌وانامه‌ی مه‌ستر له‌كاتی كاركردندا كه‌وته‌ته نێو مه‌خزه‌نی گه‌چ و تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.