به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری ڕه‌وانسه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی ده‌كه‌وێته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست ده‌ده‌ات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و كرێكاره ” ئه‌مانۆڵڵا” بووه و له‌كاتی جۆشكاری له به‌رزایی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و پاش یه‌ك ساعه‌ت به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه به ده‌یان كرێكار له ئێران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان خۆ كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.