ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌ڵماس له كاتی كاركردندا به‌هۆی به‌رقگرتوویی و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوینی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی ئۆرژانس، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له بینایه‌كی نیوه‌كاره له ناوچه‌ی ئیسلام ئاوای شاری سه‌ڵماس به‌هۆی به‌رقگرتووییه‌وه له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و وێڕای گواستنه‌وه‌ی خێرای بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ست داوه.