ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، کرێکارێكی شیركه‌تی پێترۆشیمی کرماشان لە شارۆچکەی “بێستوون”ی سەر بە شارستانی “هەرسین” بە ناوی “سەجاد ئەمیری” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، دوای دەرکرانی لەسەركار و بە هۆی هەژاریه‌وه لەبه‌رده‌م ئەو شیركه‌ته ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سەجاد ئەمیری” ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو له‌به‌رده‌م شیركه‌ت ئاگری له‌جه‌سته‌ی به‌ردا و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری كرماشان كرابوو و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوبراو ماوەی چەند ساڵ بووە کە لە شیركه‌تی پێترۆشیمی بێستوون کاری کردووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا به‌بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن بەرپرسانی ئەو شیركه‌ته‌وه لە کارەکەی دوورخراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە مانگی ڕابردووش دوو کرێکار دەرکراوی پێترۆشیمی چوار لە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی “محەممەد مەنسووری” و”عەلی محەممەد کەریم” بە هۆی هەژارییەوە خۆیان کوشتبوو.