ڕۆژی ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی سیمبان به ناوی “تووره‌ج حه‌یده‌ری” خه‌ڵكی شاری كرماشان به‌هۆی به‌رقگرتوویی له كاتی كاردا گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكارانی ئه‌و كرێكاره ڕایانگه‌یاندووه كه ناوبراو له كاتی كار و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پچڕانی به‌رق له‌سه‌ر ده‌كه‌ڵێكی به‌رق كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه سیمبان و كرێكارانی شێركه‌تی وه‌زاره‌تی “نیروو” و شێركه‌تی به‌رقی ئێران له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌بوونی په‌یمانكار له‌و شێركه‌تانه و نه‌بوونی جلی تایبه‌ت و كه‌ره‌سته‌ی پێویست و ئیمه‌نی بۆ كاره‌كه‌یان كۆ بوونه‌ته‌وه.